بۆئه‌وه‌ی له قه‌ره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی رزگاری بێت خۆی به مردوو نیشاندا
K24- هه‌ولێر:
هاووڵاتیێكی هیندۆراس هه‌وڵیدا خۆی به‌مردوو نیشان بدات، بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ست داواكارییه زۆره‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی رزگاری بێت، كه به‌رده‌وام داوای پاره‌ی زیاتر و هاندی مۆبایلی زیره‌كی نوێتری لێ ده‌كرد.
رۆژنامه‌ی "میرۆر ئان" بڵاویكرده‌وه، دانی گۆنزالیسی ته‌مه‌ن 27 ساڵ كه له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات، وێنه‌یه‌كی خۆی به مردوویی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ناردووه، كه له هیندۆراس ده‌ژیت. ئه‌و پیاوه له وێنه‌كه‌یدا جه‌سته‌ی خۆی به پارچه قو‌ماشی سپی داپۆشیوه و هه‌ردوو كونه لووتی به لۆكه داخستووه و به‌شێوه‌یه‌ك خۆی ده‌رخستووه كه بۆ به‌خاكسپاردن ئاماده كراوه.
هاوكات گۆنزالیس ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی دیكه‌شی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ناردووه كه له دیمه‌نه‌كانیاندا جه‌سته‌كه‌ی به لۆكه و خامی ناشتن داپۆشراوه و چه‌پكه گوڵینه له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی دانراون، بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بكات كه به راستی مردووه، راپۆرتێكیشی هاوپێچی وێنه‌كان كردووه و تێیدا نووسیوه: "به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و ره‌بۆ" گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌واڵی مردنی ناوبراو نه‌ك ته‌نیا له هیندۆراس، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له ئه‌مه‌ریكاش بڵاوبووه‌وه و، هه‌واڵه‌كه گه‌یشته ده‌ست ئه‌ندامانی خێزانیشی، به‌ڵام كه‌س و كاره‌كه‌ی باوه‌ڕیان به‌مه نه‌كرد، چونكه تێبینییان كرد له وێنه‌كاندا بزه‌یه‌ك به روخساره‌كه‌یه‌وه دیاره و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی كه وێنه‌كانی لێ گیراوه، له‌وه ناچێت شوێنی توێكاری ته‌رمه‌كان بێت و ته‌نیا له‌سه‌ر پێخه‌فێكی ئاسایی كلاسیكی راكشاوه.
دوای ئه‌وه‌ی راستی بابه‌ته‌كه ئاشكرا بوو، ناوبراو بۆ رۆژنامه‌نووسان دانی به راستییه‌كاندا ناوه و رایگه‌یاندووه، چیتر ئه‌و به‌رگه‌ی داواكارییه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌ده‌گرت، كه هه‌فتانه له هیندۆراسه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرد و هاواری له‌سه‌ر ده‌كرد و به‌رده‌وام داوای پاره‌ی زیاتر و هاندی مۆبایلی زیره‌كی نوێتری لێ ده‌كرد.
گۆنزالیس له‌باره‌ی بێزاربوونی به‌ده‌ست هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: "تائێستا 6 مۆبایلی زیره‌كم بۆی ناردووه، كاتێكیش لێی ده‌پرسم كوا مۆبایله‌كه‌ت؟ ده‌ڵێت لێم دزراوه".
ئه‌م سیناریۆیه‌ی گۆنزالیس كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، دراوسێكانی ناوبراو لۆمه‌یان كرد، به‌وه‌ی كه به‌هۆی ئه‌و كاره‌یه‌وه دڵی دایك و باوكی ئازارداوه، یه‌كێك له دراوسێكانی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ناته‌وێت پاره بنێریت، به‌ڕاشكاوانه بڵێ، به‌ڵام خۆت به‌مردوو نیشان مه‌ده".
ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی هیندۆراس پشت به‌و داهاته داراییانه ده‌به‌ستن كه له‌لایه‌ن كه‌س و كاره‌كانیانه‌وه له ئه‌مه‌ریكاوه پێیان ده‌گات. به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی میرۆر ئان، ته‌نیا له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ یه‌ك ملیۆن و نیو دۆلار له ئه‌مه‌ریكاوه له‌م رێگه‌یه‌وه نێردراوه‌ته‌وه هیندۆراس.
H.B