به ڤیدیۆ.. له په‌خشی راسته‌وخۆ ئۆتۆمبێل لێی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی تورك، له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له شاری سامسونی باكووری توركیا نانی ئێواره‌یان ده‌خوارد، ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدا ده‌كێشێت، رووداوه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌خشكراوه.
ئیمری تیمیل 26 ساڵ، له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێك له رێستورانه‌كانی شار، سه‌رقاڵی خواردنی ژه‌می ئێواره‌بوونه له نزیك ماتۆرسكیله‌كه‌ی، ئۆتۆمبێلێكی سپی، به خێرایی خۆی پێدا ده‌كێشێت و كامێراكه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ، به‌هۆی رووداوه‌كه، تیمیل سه‌ری به‌ر زه‌وی كه‌وتووه و باری ته‌ندرووستیشی جێگیر نییه، هاوسه‌ره‌كه‌شی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ هاوكاری بكه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.