كرێكارانی میترۆی ئیستانبوڵ رۆژی باوكانیان به فرمێسكی شادی به‌رێكرد
K24 - هه‌ولێر:
باوكان زۆربه‌ی كاته‌كان له كاركردنن، هه‌ر چه‌نده رۆژێكیش وه‌ك رۆژی باوكان دیاریكراوه كه 18/6 ، به‌ڵام ئه‌و رۆژه پشوو نییه و ته‌نها زۆرێك له منداڵان هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ باوكیان ده‌رده‌بڕن.
ژماره‌یه‌ك له‌و باوكانه‌ی له وێستگه‌كانی میترۆی شاری ئیستانبوڵ كارده‌كه‌ن، رۆژێكی جیاوازیان بۆ رێكخرا بوو، چونكه ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر كاره‌كانیان بوون، ده‌نگی منداڵه‌كانیان له بڵندگۆ و شاشه‌كانی به‌رامبه‌ریان ده‌بیست.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی میترۆی ئیستانبوڵ له‌سه‌ر پێگه‌ی رۆژنامه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، رۆژی 18/6/2017 به بۆنه‌ی جه‌ژنی باوك ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه منداڵه‌كان ده‌رباره‌ی باوكیان قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن شانازی به باوكیانه‌وه ده‌كه‌ن.
ساتێكی هه‌ست بزوێن و پڕ سۆز و خۆشه‌ویستییه ئه‌و كاته‌ی باوك له‌سه‌ر كاره‌و گوێی له ده‌نگی منداڵه‌كانی ده‌بێت باسی ده‌كه‌ن و خۆشه‌ویستی خۆیانی بۆ ده‌رده‌بڕن.
له‌وه‌ش كاریگه‌رتر ئه‌و ساته بووه كه منداڵه‌كان له هه‌مان شوێن ئاماده‌بوون و باوه‌ش به باوكیاندا ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له باوكه‌كان كرد، دڵخۆشی و فرمێسكه‌كانیان تێكه‌ڵی یه‌كتریی ببێت.