له شیرینی خه‌ودا دوو ماری 2 مه‌تری له بنمیچی ژووره‌كه‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
زۆربه‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كان، نیگه‌رانی هاتنی دزن بۆ ماڵه‌كانییان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆر رێكاری پێشوه‌خته ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه ناكرێت، له شیرینی خه‌ودا، دوو ماری 2 مه‌تری له بنمیچی ژووری خه‌وتن، بكه‌ونه خواره‌وه.
رووداوه‌كه له ناوچه‌ی بریسبانی كینمۆر هیڵزی ئوسترالیا روویداوه و ڤیدیۆكه‌ش له‌لایه‌ن خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به گرتن و راوكردنی مار، به‌ناوی (لانا فیڵد) به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌خشكراوه.
هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌و مارانه له ماڵه‌كه‌دا نه‌بینراون، به‌ڵام لانا ده‌ڵێت: "به‌هۆی پاشماوه‌ی ڤیرمۆناته‌وه (مادده‌یه‌كی كیمیایی بۆنداره) زانیم كه مار له‌ناو ماڵه‌كه‌دا هه‌یه".
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش، پارچه‌ی شكاوی بنمچینه دارینه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام هیچ كونێكی دیكه‌ی تێدا نییه تا له رێگه‌یه‌وه ئه‌و دوو ماره دزه بكه‌نه شوێنه‌كه.
درێژی ماره‌كان نزیكه‌ی 2 مه‌تر ده‌بێت، به‌ڵام لانا باس له‌وه ده‌كات، درێژییه‌كه‌یان له چاو ماره‌كانی ناوچه‌كه مامناوه‌نده، به‌و پێیه‌ی ناوچه‌كه به‌وه ناسراوه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ماری هه‌یه.
دواتریش ماره‌كان گوازراونه‌ته‌وه ناوچه‌ی "كریك" كه نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تر دووره، له كۆتایی ڤیدیۆكه‌شدا لانا فیڵد ده‌ڵێت: "خاوه‌نی ماڵه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ مار له‌ناو ماڵه‌كه‌یان بژین".
ا. م