به ڤیدیۆ.. مامۆستایه‌ك ژیانی خوێندكاره‌كه‌ی رزگار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مامۆستایه‌ك ژیانی خوێندكاره‌كه‌ی رزگارده‌كات و رێگری له هه‌وڵێكی خۆكوشتن ده‌كات، كاتێك ئه‌و كچه خوێندكاره ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی 17 نهۆمی، خۆی بخاته خواره‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كچه‌كه له‌سه‌ر لێواری باڵه‌خانه‌كه راوه‌ستاوه و ده‌یه‌وێت خۆی هه‌ڵبداته خواره‌وه، هه‌رچه‌نده تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، به‌ڵام مامۆستاكه ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات.
رووداوه‌كه له ناوچه‌ی دۆیونی ناوچه‌ی گۆیجیوی باشووری رۆژئاوای چین روویداوه، به‌ر له‌وه‌ی مامۆستاكه‌ش ژیانی خوێندكاره‌كه رزگار بكات، هه‌وڵدراوه كچه‌كه له‌و بڕیاره په‌شیمان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بێسوود بووه.
دواتر مامۆستاكه ده‌ستی درێژ ده‌كات به بیانووی ئه‌وه‌ی ئاوی پێده‌دات و ده‌ستی نزیك ده‌كاته‌وه، دواتر پشته‌وه‌ی كراسه‌كه‌ی ده‌گرێت و رایده‌كێشێته دواوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانیش، ئه‌و كچه به‌ده‌ست نه‌خۆشی خه‌مۆكییه‌وه ده‌ناڵێنێت و ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتنی ده‌ستیپێكردووه.