دڕندانه‌ترين ئه‌و تاقيكردنه‌وه پزيشكييانه‌ى له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌نجامدراوون
K24 – هه‌ولێر:
له مێژووى مرۆڤايه‌تيدا پێشكه‌وتنه‌كانى بوارى پزيشكى به قۆناغى مه‌ترسيداردا گوزه‌ريان كردووه و له هه‌ندێك قۆناغدا هه‌زاران خه‌ڵك كراونه‌ته قوربانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامێكى زانستى يان دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك.
يه‌كه‌ى 731ى ژاپۆن
سوپاى ئيمپراتۆرى ژاپۆن له ده‌يه‌ى سييه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا ژماره‌يه‌ك توێژينه‌وه و تاقيكردنه‌وه‌ى بايلۆژى له‌سه‌ر هاووڵاتيان ئه‌نجامدا، كه زۆربه‌يان له چين بووه. ئه‌و توێژينه‌وه و تاقيكردنه‌وانه بوونه هۆى كوژرانى هه‌زاران كه‌س، وه‌ك ئه‌وه‌ى له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ى (New York Times)، له ساڵى 1995 ئه‌و قوربانيانه‌ى به 200 هه‌زار كه‌س خه‌مڵاندووه.
تاقيكردنه‌وه‌كان تايبه‌ت بوون به كوتانى ئه‌و كه‌سانه به ده‌رزى نه‌خۆشييه‌كانى كۆلێرا و تيفۆئيد و تاعون. هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ش ناچار ده‌كران له سه‌رمايه‌كى كوشنده به پێ بڕۆن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك چاره‌سه‌رى تايبه‌ت به نه‌خۆشييه‌كانى سه‌رمايان له‌سه‌ر تاقيبكرێته‌وه.
دواتر ئه‌ندامانى يه‌كه‌ى 731 بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن هه‌ندێك زانياريان خسته‌ڕوو. باسيان له‌وه‌شكرد، كه به‌شێكيان به غازى كوشنده كوژراوون.
ئه‌و كه‌سانه راشيانگه‌ياندبوو، كه كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ خه‌ڵك خراوه‌ته ناو ژوورى تايبه‌ته‌وه و فشارێكى ئه‌وه‌نده به‌هێزيان خراوه‌ته سه‌ر، تا ئه‌و راده‌يه‌ى چاويان ده‌په‌ڕيوه. هه‌ندێكيشيان په‌ليان په‌ڕاندوون بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چۆن ده‌ژين به بێ ده‌ست و پێ.
تاقيكردنه‌وه‌ى دڕنده‌كه
ژماره‌يه‌ك له زانايانى گۆكردن له زانكۆى لوا له ئه‌مريكا ساڵى 1939 هه‌وڵيان دا بزانن زمانقورسى لاى منداڵ و زمانگرتنى ره‌فتارێكه منداڵ به هۆى ترس و دڵه‌ڕاوكێوه تووشى ده‌بێت يان نا.
بۆ سه‌لماندنى گريمانه‌كه‌يان، ئه‌و زانايانه بڕيارياندا تاقيكردنه‌وه‌كانيان له‌سه‌ر منداڵانى بێ باوك ئه‌نجام بده‌ن و وايان دانابوو ئه‌و منداڵانه له داهاتوو زمانيان قورس ده‌بێت و چه‌ند جارێك وشه دووپات ده‌كه‌نه‌وه تا گۆى بكه‌ن به ته‌واوى.
تاقيكردنه‌وه‌كه له ئۆهايۆ ئه‌نجامدرا و خانه‌ى منداڵه بێسه‌رپه‌رشته‌كانيش تايبه‌ت بوو به منداڵى سه‌رباز و ده‌رياوانه‌كان. منداڵه‌كان ناچار ده‌كران، ئاماژه‌ى ئه‌و حاڵه‌ته پيشان بده‌ن. ئه‌وان ناچار ده‌كران زمانيان بگرن، له كاتێكدا دڵنيابوون ده‌توانن به درووستى قسه بكه‌ن. ئه‌و منداڵانه هه‌رگيز زمانيان قورس نه‌بوو، به‌ڵكو به ده‌ست دڵه‌ڕاوكێى و شه‌كه‌تبوون و بێده‌نگييه‌وه ده‌يان ناڵاند.
تاقيكردنه‌وه‌كانى باوكى پزيشكى ژنان
دكتۆرى نه‌خۆشييه‌كانى ژنان (J. Marion Sims) دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندين تاقيكردنه‌وه‌ى له سه‌ر ژنانى كۆيله ئه‌نجامدا ناوبانگى ده‌ركرد. ئه‌و دكتۆره نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ژنان ئه‌نجامده‌دا به بێ ئه‌وه‌ى سڕيان بكات. ئه‌و بڕواى وابوو ئه‌و ئازاره‌ى كه به هۆى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه‌وه هه‌يه هێنده نييه پێويست سڕيان بكات و به‌نج به‌كاربهێنێت. وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى له 1857 له ده‌رسگوتارێكدا باسيكرد.
تاقيكردنه‌وه‌ى نازييه‌كان له زيندانى ئوشفيتز
دكتۆر جۆزێڤ مينگيل، ژماره‌يه‌ك تاقيكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر دوانه‌كانى زيندانى ئوشفيتز ئه‌نجامدا. ئه‌و گريمانه‌يه‌كى هه‌بوو سه‌باره‌ت به ژه‌هراويبوونى ره‌گه‌زى ئه‌وروپايى و ده‌يويست به ئه‌نجام بگات.
به‌ڵگه مێژووييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆرێك به هۆى تاقيكردنه‌وه‌كانييه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه و هه‌ندێك له‌و گيراوانه چاويان به زيندوێتى هه‌ڵده‌كۆڵرا و ده‌رده‌هێنرا.
هه‌روه‌ها پزيشكه ئه‌ڵمانييه‌كان ديله‌كانيان وه‌ك مشكى تاقيگه به‌كارده‌هێنا و دا‌و و ده‌رمانى جۆراوجۆريان له‌سه‌ر تاقيده‌كردنه‌وه.
هه‌رچه‌نده زۆرێك له‌و پزيشكانه دواتر وه‌ك تاوانبارى جه‌نگ سزا دران، به‌ڵام مينگيل توانى رابكات و خۆى بگه‌يه‌نێته ئه‌مريكاى باشوور و له‌وێ مايه‌وه تا ساڵى 1979 كۆچى دواييكرد.