له‌ته‌مه‌نی 102 ساڵیدا ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر ئافره‌تێكی 92 ساڵی
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی ئوستراڵی پیره پیاوێكی 102ساڵی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر پیره ئافره‌تێكی 92 ساڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردوو.
پۆلیسی ئوستراڵی به میدیاكانی وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاندووه، رووداوه‌كه له خانه‌ی به‌ساڵاچووان له ده‌وروبه‌ری شاری سیدنی له‌كاتێكدا روویداوه، كه كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕۆ بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و ده‌ستدرێژییه ئاشكرا بكات، ته‌نیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و پیره‌پیاوه به ئه‌نجامدانی كارێكی ناشیاو تۆمه‌تباره.
به‌گوێره‌ی یاسای ئوستراڵی، هه‌ندێك ره‌فتاری وه‌ك ده‌ستلێدان له شوێنه هه‌ستیاره‌كان و شوێنه‌كانی دایكه‌ی جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر كه په‌یوه‌ندییان به هه‌سته سێكسییه‌كانه‌وه هه‌بێت، به‌بێ ره‌زامه‌ندی كه‌سی به‌رامبه‌ر، به "ده‌ستدرێژی سێكسی" هه‌ژمارده‌كرێت، هه‌روه‌ك هه‌ندێ ره‌فتاری دیكه‌ی نا سێكسیش له ده‌قه‌كانی یاسای ئوستراڵی ده‌چنه چوارچێوه‌ی ئه‌و تاوانانه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی به‌ده‌ستهێنانی "چێژی سێكسی" بێت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه به‌گوێره‌ی یاساكانی ئه‌و وڵاته پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و پیره‌پیاوه‌ی كه پۆلیس ده‌ستگیری كردووه، سزای زیندانیكردنی 7 ساڵی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت و دادگاییكردنه‌كه‌شی له 20 مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
H.B