زه‌وی رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی سرووشتی ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
تیمێكی زانایانی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی، كه به‌هۆی تاوانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ره‌كان ئاستی ئاوی زه‌ریا و ده‌ریاكان نیو مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش زۆرێك له گه‌وره‌شاره كه‌ناراوییه‌كانی جیهان ژێرئاوا ده‌كه‌ون.
تیمی پسپۆرانی ئه‌مه‌ریكی له دوا ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا له گوتارێكدا، كه له گۆڤاری " Proceedings of the National Academy of Sciences" بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆكراوه‌ی زانیارییه‌كانی 25 ساڵی رابردوویان له مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه به‌ده‌ستهێناوه و ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی جیهان ده‌كه‌ن. داتاكانی ئه‌و تیمه‌ی شاره‌زایان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، رێژه‌ی ساڵانه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له زه‌ریا و ده‌ریاكان له سه‌ر زه‌وی به 0.084 ملیمه‌تر تۆماركراوه و، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌و رێژه‌یه گه‌یشتۆته 2.9 سانتیمه‌تر له هه‌ر ساڵێكدا.
تیمه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له گوتاره‌كه‌یاندا هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ساڵانه له زه‌ریاكاندا به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ئاستی ئاو له‌نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2100 تا 65 سانتیمه‌تر به‌رزتر ده‌بێته‌وه، هه‌رچی ده‌ریاكانیشن ئاستی ئاویان بۆ 30 سانتیمه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌و تیمه‌ی زانایانی ئه‌مه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێكه‌وه ئه‌نجامداوه، كه به‌هۆی تاوانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانه‌وه رووبه‌ری زه‌ریاكان فراوانبوونێكی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن. هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌وره‌شاره كه‌ناراوییه‌كانی جیهانه، وه‌ك شاره‌كانی فلۆریدا، شنگهای و به‌شێك له ناوچه‌كانی شاری واشنتۆن، وێڕای چه‌ندین شاری دیكه‌ی جیهانی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی لافاوه وێرانكاره‌كانه‌وه.
پسپۆر و زانایانی ژینگه‌ش ئه‌و كاره‌ساته بۆ تاوانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵكی گرین‌لاند و كیشوه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باشوور له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای گۆی زه‌وی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.