خانمی یه‌كه‌می ژاپۆن به‌م فێڵه خۆی له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ تره‌مپ پاراستووه
K24 - هه‌ولێر:
ئاكیب ئابێ، هاوسه‌ری شینزۆ ئابێی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر زیاتر خۆی گرتووه و به ئینگلیزی قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نه‌كردووه.
وه‌ك له گرته‌ی ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، ئاكیب ئابێ، ئینگلیزییه‌كی ره‌وان ده‌زانێت، به‌ڵام له میانه‌ی ئێواره‌خوانی كۆبوونه‌وه‌ی جی 20 له هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا، كه له ته‌نیشت تره‌مپ دانیشتووه، ماوه‌ی دوو كاتژمێر هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه و وای ده‌رخستووه، كه ئینگلیزی نازانێت.
په‌یامنێره‌كه‌ی ئیندیپێندێنت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وانی ته‌واو دڵنیا نیین له‌وه‌ی، ئه‌و كاره‌ی خانمی یه‌كه‌می ژاپۆن بۆ ئه‌وه بووه خۆی له قسه‌كردن له تره‌مپ بدزێته‌وه یان نا، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌د ئاكیب ئابێی هاوسه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، یه‌ك وشه‌ی ئینگلیزیشی نه‌گوتووه.
ئاكیب ئابێ به ئینگلیزی وتارێك ده‌خوێنێته‌وه