ساتی رزگاکردنی منداڵێک لەلایەن باوکێکی خۆنەویست

نزیکبووە لەوەی لە نهۆمی حەوتەوە بکەوێتەوە خوارەوە

K24- هه‌ولێر:

منداڵێکی تەمەن 7 ساڵان لە چین بە تەنها لە ماڵەوە بەجێدەهێڵدرێت، ئەمەش وایلێدەکات خەیاڵی جیاواز بکات و هەستبکات کە دزێک هاتۆتە شووقەکەی.

منداڵەکە لە پەنجەرەی شووقەکەی کە لە نهۆمی حەوت بووە دێتە دەرەوە و پاشان خۆی دەگەێنێتە ئەیەر کۆندیشنەرێکی نهۆمەکەی ژێرخۆیان و لەوێ گیردەخوات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، دایکی ئەو منداڵە بەهۆی ئەوەی منداڵێکی دیکەیانی بردبووە قوتابخانە، کوڕە حەوت ساڵەکەی لە ماڵەوە بەتەنها جێهێشتبوو.

دایکەکە کاتێک دێتە ماڵەوە کوڕەکەی نادۆزێتەوە، زۆر پەرێشان دەبێت، بە بینینی دیمەنی منداڵەکەی کە خەریکە دەکەوێتەوە خوارەوە دەشڵەژێت و خێرا تەلەفون بۆ هاوسەرەکەی دەکات، هاوسەرەکەشی لە ماوەی 10 خولەک دەگاتە ماڵەوە و کوڕەکەی رزگار دەکات.

وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکان دەردەکەوێت، باوکەکە لە پەنجەرەی نهۆمی حەوت بۆ پەنجەرەی نهۆمی شەش دادەبەزێت و پاشان یارمەتی کوڕەکەی دەدات خۆی بگەیەنێتە پەنجەرەی نهۆمی حەوت کە ماڵی خۆیانە.

H.J