ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جيف بيزوس، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌مازۆن، دوای 25 ساڵ ژیانی هاوسه‌رگیری، بڕیاریدا له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابێته‌وه.
جیابوونه‌وه‌ی جیف و ماكینزی هاوسه‌ری، به گرانترین ته‌ڵاقی جیهان داده‌نێت، جێف له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، بڕیاریانداوه له‌یه‌ك جیاببنه‌وه وه‌ك دوو هاوسه‌ر، به‌ڵام وه‌كو دوو هاوڕێ درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌ده‌ن.
خاوه‌نی ئه‌مازۆن ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاوسهرگیریشیمان زانیبامان هاوسه‌رگیریمان 25 ساڵ ده‌خایه‌نێت، هه‌ر هاوسه‌رگیریمان ده‌كرد".
له ماوه‌ی 25 ساڵه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیریان، خێزانی بیزوس، بوونه‌ته ده‌وڵه‌مه‌ندترین دوو هاوسه‌ری جیهان و سامانه‌كه‌یان نزیكه‌ی 136 ملیار دۆلار ده‌بێت.
جيف بيزوس جيا له كۆمپانیای ئه‌مازۆن كه له ساڵی 1994 دایمه‌زراندووه، خاوه‌نی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست و كۆمپانیا "ئۆریجینگ"ی تایبه‌ت به مووشه‌كه.
له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ش، به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌بێت جێف بیزۆس، نیوه‌ی سامانه‌كه‌ی بداته ماكێنزی هاوسه‌ری.
— Jeff Bezos (@JeffBezos) January 9, 2019
د‌یڤید ستاركس، له كۆمپانیای پارێزه‌رایه‌تی ئهفلین رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌رج نییه به شێوه‌یه‌كی 100% ئه‌وه‌ی جیف بیزۆس له سامانه‌كه‌ی ده‌ستیكه‌وتووه، به هاوبه‌شی بووبێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی.
به گوێره‌ی ئه‌و پارێزه‌ره، ئه‌گه‌ر نیوه‌ی سامانه‌كه‌ی جێف بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بێت، بڕی ئه‌و پاره‌یه ده‌گاته 68 ملیار دۆلار كه بۆ ماكینزی ده‌بێت، مه‌رجیش نییه پشكه‌كانی كۆمپانیای ئه‌مازۆنی پێبدات، ره‌نگه پاره‌ی نیوه‌ی پشكه‌كانی كۆمپانیای به شێوه‌ی نه‌ختینه پێبدات.
ئه‌و پارێزه‌ره روونیده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر جیف ته‌نانه‌ت 1%ی سامانه‌كه‌ی بداته ماكێنزی، هێشتا به گرانترین ته‌ڵاقی جیهان داده‌نرێت.
جێف و ماكێنزی، له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنان كه به‌یه‌كه‌وه كاریان تێدا كردووه، یه‌كدیان ناسیوه و له یه‌ك تیم كاریان كردووه، دواتریش له ساڵی 1993 هاوسه‌رگیریان كرد، له ساڵی 1994 چوونه شاری سیاتڵی واشنتن و كۆمپانیای ئه‌مازۆنیان دامه‌زراند.
ماكێنزی، كاروانێكی دوور و درێژی له سه‌ركه‌وتن هه‌یه، كارامه‌یی له نووسین هه‌یه و له پای نووسینی رۆمانی "تاقیكردنه‌وه‌ی لوسه‌ر ئۆلبرایت" له ساڵی 2005، خه‌ڵاتی نووسه‌رانی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرت، وه‌ك یاریده‌ده‌ری تۆنی مۆریسن بۆ توێژینه‌وه كاری كردووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو هاوسه‌ره، ئێستا میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان باس له داهاتووی كۆمپانیای ئه‌مازۆن ده‌كه‌ن و پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئاخۆ به نه‌مانی نیوه‌ی سامانی كۆمپانیاكه، چاره‌نووسی ئه‌مازۆن به كوێ ده‌گات؟
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بی پۆست
ئ. م