رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: گوته‌بێژی پێشوو "سه‌لاجه"یه‌كی كۆشكی سپی دزیوه
K24 - هه‌ولێر:
شۆن سپایسه‌ر، كه به‌ر له دوو رۆژ ده‌ستی له پۆستی گوته‌بێژی كۆشكی سپی كێشایه‌وه، تۆمه‌تی دزینی به‌فرگر (سه‌لاجه‌یه‌كی) كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای دراوه‌ته پاڵ.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دیارنه‌مانی ئه‌و به‌فرگره دوای ده‌ستبه‌كار شۆن سپایسه‌ر دێت له ئیداره‌ی نوێی تره‌مپ، وه‌ك گوته‌بێژی كۆشكی سپی له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، له سه‌ره‌تادا یاریده‌ده‌رێكی خۆی ناردووه‌ته ئه‌و به‌شه‌ی كۆشكی سپی و داوای كردووه سه‌لاجه‌كه‌ی پێ بده‌ن، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌شه داواكه‌یان رهتكردووهته.
وه‌ك رۆژنامه‌كه نوسویویه‌تی، سپایسه‌ر چاوه‌ڕێی كردووه تا رۆژ ئاوا بووه و فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی چوونه‌ته‌وه، ئینجا خۆی چووه سه‌لاجه‌كه‌ی هێناوه.
فه‌رمانبه‌رێكی كۆشكی سپیش باس له‌وه ده‌كات، دوای كاتژمێری 8ی ئێواره، به چاوی خۆی گوته‌بێژی كۆشكی سپی بینیوه سه‌لاجه‌ی به‌شه‌كه‌ی ئه‌وانی پێبووه.
ئه‌و رووداوه زنجیره‌ك كۆمێنتی و بڵاوكراوه‌ی كۆمێدی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به دوای خۆیدا هێناوه و نووسیویانه: "بووه‌ته به‌ناوبانگترین ئینته‌رنێت"
When you hear Sean Spicer stole a f*cking mini fridge under the cover of darkness. pic.twitter.com/3PLZsNPIwj
— Dab Aggin (@DabAggin) July 21, 2017
Sean Spicer: I have never stolen a mini fridge under the cover of darkness. Period. pic.twitter.com/ulDsSGFZVJ
— Dab Aggin (@DabAggin) July 21, 2017