ئه‌و كاره‌ی ئه‌م ژنه به پۆلیسی ئه‌مه‌ریكای كرد ته‌نها له فیلمه‌كان بینراوه
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، به‌ناوی تۆسته‌ر سپۆنسه‌ر، به تۆمه‌تی دزی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له ویلایه‌تی تێكساس ده‌ستگیركرا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌نرایه ناو ئۆتۆمبێل، هاوشێوه‌ی فیلمه ئاكشنه‌كان، ده‌ستی خۆی كرده‌وه.
وه‌ك له‌و گرته‌یه ڤیدیۆییه‌ی له‌لایه‌ن بی بی سی بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ژنه له دواوه‌ی ئۆتۆمبێل، كه ده‌ستی كه‌له‌مچه كراوه دانراوه، دوای كه‌مێك ده‌ستی خۆی ده‌كاته‌وه.
دواتر ده‌رفه‌ته‌كه‌ی ده‌قۆزێته‌وه و ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس ده‌ڕفێنێت و راده‌كات.
ئینجا پۆلیسه‌كانی دیكه ده‌كه‌ونه شوێنی و دوای نزیكه‌ی 23 خووله‌ك، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی په‌كده‌خرێت و دووباره ده‌ستگیر ده‌كرێته‌وه.