موفتییه‌كی سعوودیه: هاوسه‌رگیری مسیار درووسته و ناشه‌رعی نییه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی باڵای زانایان له سعوودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوسه‌رگیری "مسیار" رێگه‌پێدراو و درووسته، ئه‌گه‌ر مه‌رج و بنه‌ماكانی هاوسه‌رگیرییه‌كه به درووستی جێبه‌جێ بكرێن، هیچ گرفتێكی تێدا نییه.
رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعوودی بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌بدوڵڵا مونیع، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵایانی زانایان له سعوودیه، رایگه‌یاندووه، په‌نابردنه به‌ر ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه، "په‌یوه‌ندی به ترسه‌وه نییه".
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاره كرده‌وه‌یه‌كی كه‌سی و تایبه‌ته و "ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌ڕێته كه ئه‌نجامی ده‌دات"، ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، حوكمه‌كانی هاوسه‌رگیری مسیار، چه‌سپاون و ناگۆڕێن.
ئه‌و موفتیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ژن مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له مافه‌كانی، یان "خه‌وتنی شه‌وان" یان هه‌ر شتێكی دیكه ببێت، له هه‌مان كاتدا مافی خۆیه‌تی داوایان بكات، ته‌نانه‌ت خه‌رجی و نه‌فه‌قه پێویستییه‌كانیش، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه هاوسه‌رگیرییه‌كه درووسته.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به حوكمه چهسپاوهكانهوه هه‌یه له هاوسه‌رگیری مسیار، مافی ماره‌یی هه‌یه و ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌شی مرد، عیده‌ی له‌سه‌ره و میراتیشی ده‌كه‌وێت، منداڵه‌كانیشی شه‌رعین".
ئه‌و فه‌توایه‌ی عه‌بدوڵڵا مونیع، له باره‌ی هاوسه‌رگیری مسیار، مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر ئاستی سعوودیه به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌و پێیه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه له ناو موسڵماناندا ئه‌نجام نادرێت.
هاوسه‌رگیری مسیار، هاوشێوه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئاساییه و ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، ره‌نگه ژنه‌كه ده‌ست له هه‌ندێك مافی خۆی هه‌ڵبگرێت، وه‌كو خه‌رجی و شوێنی نیشته‌جێبوون.
ئ. م