بڕێك لە پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران گەیشتە ھەرێمی كوردستان

لە ماوەیەكی نزیكدا پارەكی دیكەش دەگات

K24 - ھەولێر

به‌غدا بڕی 15 ملیار دیناری له‌ پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد.

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، حكومه‌تی ناوه‌ندی بڕیاری داوه‌ بڕی 95 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران خه‌رج بكات، له‌و بڕه‌ش 15 ملیار دینار گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌ش ده‌كرێت.

 بڕیاریشه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بڕی 80 ملیار دیناره‌كه‌ی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت له ‌رێگه‌ی چه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش بكرێت، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی به‌غدا تا ئێستا ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی 3 ساڵی رابردووی نه‌داوه‌.