چين: پێكه‌نين و گاڵته‌كردن زيانى بۆ سيستمى سۆسياليستى ده‌بێت و قه‌ده‌غه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌يه‌كى چينى، بڵاويكرده‌وه، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى پێكه‌نين و گاڵتهكردنى له كه‌ناڵه ره‌سمييه‌كانى ته‌له‌ڤزيۆن و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و ئينته‌رنێت قه‌ده‌غه كردووه.
رۆژنامه‌ى (South China Morning Post)، بڵاويكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى چين، له‌و بڕوايه‌دان، گرته ڤيديۆييه‌كانى گاڵته‌جاڕى و پێكه‌نين، زيانيان بۆ سه‌ر بنه‌ماكانى سيستمى سۆسياليستى فه‌رمانڕه‌وا هه‌يه.
به گوێره‌ى فه‌رمانه ره‌سمييه‌كه‌ى چين، "هه‌موو ئه‌و گرته ڤيديۆيانه‌ى به مه‌به‌ستى پێكه‌نين درووستكراوون و تێياندا كار و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بى و هونه‌رييه كلاسيكييه‌كان شێوێندراوون، قه‌ده‌غه‌ن و نابێت بڵاو بكرێنه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌و لاپه‌ڕانه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانيش هه‌ن و تايبه‌تن به گاڵته‌جاڕى، ئه‌گه‌ر پابه‌ندى بڕياره نوێيه‌كه نه‌بن، داده‌خرێن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر