به ماچێك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
نیكۆل و شێین سیفریت، ئێستا هۆشیاری له باره‌ی ماچ نه‌كردنی منداڵی ساوا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ماریانای كچیان، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسێكه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا.
ماریانا به‌هۆی ڤایرۆسێكی هێربسی ساده، كه به‌هۆی ماچكردنه‌وه گوازراوه‌ته‌وه، دووچاری هه‌وكردنی مێشك بوو و له ته‌مه‌ن 18 رۆژی‌دا گیانی له‌ده‌ستدا.
نیكۆل كه دایكی ئه‌و كچه‌یه نووسیویه‌تی: "چیدیكه كچه‌كه‌مان به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ئازار ناچێژێت، ئه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ خودایه، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ین پاڵپشتییان كردین و له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵمان بوون".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا هاتووه: "ماریانا له‌ماوه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی كه 18 رۆژ بوو، كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر جیهان هه‌بوو، هیوادارین چیرۆكی ئه‌و ببێته هۆی رزگاركردنی گیانی منداڵانی ساوا و تازه له‌دایكبوو".
دایك و باوكی ماریانا، كه هاوسه‌رگیرییان كرد، كۆرپه‌كه‌یان شه‌ش رۆژ بوو له‌دایك ببوو، به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و دایك و باوكه، دوای دوو كاتژمێر له ماچكردنی كۆرپه‌كه‌یان، ورده ورده باری ته‌ندروستی كچه‌كه‌یان تێكچوو، تا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی چیدیكه شیر نه‌خوات و ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی له‌كار بكه‌وێت.
به گوێره‌ی تانیا ئاڵتمان، پزیشكی منداڵان، له په‌یمانگای ته‌ندروستیی ئه‌مه‌ریكا، ڤایرۆس هێربس (HSV-1) ده‌بێته هۆی سوور هه‌ڵگه‌ڕان و برین، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن رووده‌دات به‌هۆیه‌وه مێشك هه‌و بكات.
ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت: "ره‌نگه له ته‌مه‌نی دوو مانگی‌دا، ئه‌و ڤایرۆسه به خێرایی بڵاوببێته‌وه، ئه‌و كاته مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كۆرپه‌ی ساوا درووست ده‌كات".
دایكی منداڵه‌كه، ئامۆژگاری دایكان و باوكان ده‌كه‌ن، رێگه به كه‌س نه‌ده‌ن منداڵه ساواكییان ماچ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی گوازراوه نه‌بن.
سه‌رچاوه: RT