لە ورمێ سەربازانی ئێران كەوتنە بۆسەی ھێزەكانی پژاك
K24 - ھەولێر
لە شەڕوپێكدادانێكدا لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان دوو سەربازی سنووروانی ئێران كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، لەكاتی ئاڵوگۆڕی ھێزەكانیان لەسەر سنووری ئێران لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان، تیمێكیان كەوتوونەتە بۆسەی ھێزەكانی پژاك، لە ئەنجامدا دوو سەربازی سنووروانی كوژراون و حەوت سەربازی دیكەش برینداربوون.
ھەرچەندە زۆربەی میدیاكانی ئێران باسیان لەو شەڕەكردووە، بەڵام تا ئێستا پژاك ھیچ كاردانەوەیەكی فەرمی لەسەر ئەو شەڕە نەبووە و ھیچ زانیارییەكی لەبارەی شەڕەكە ئاشكرا نەكردووە.