په‌رله‌مانى توركيا مافى ئه‌ندامێتى له له‌يلا زانا سه‌نده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى توركيا له بڕيارێكدا مافى ئه‌ندامێتى له له‌يلا زانا په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په سه‌نده‌وه.
له‌يلا زانا له 3ى ئايارى 1961 له شارۆچكه‌ى سيلوان له‌دايكبووه.
له 12ى ئه‌يلوولى 1980 بۆ يه‌كه‌مجار له ماوه‌ى كوده‌تاى سه‌ربازى توركيا گيراوه و 14 ساڵ له زيندانه‌كانى دياربه‌كر و ئايدين و ئه‌فيون و ئه‌كشهه‌ر به‌سه‌ر بردووه.
له هه‌ڵبژاردنى 1991دا له‌يلا زانا توانى له ليستى پارتى سۆسياليست ديموكراتى توركيا سه‌ركه‌وێت و ببێته په‌رله‌مانتار.
له 6ى نۆڤێمبه‌رى 1991دا له كاتى سوێندخواردنى له په‌رله‌ماندا رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى زۆر بوويه‌وه، به هۆى ئه‌وه‌ى له سوێندخواردندا ناوى گه‌لى كوردى هێنا و دواجار له 3ى ئازارى 1994 مافى په‌رله‌مانتارى لێ وه‌رگيرايه‌وه.
له 17ى ئازارى 1994دا دووباره زيندانيكرايه‌وه.
له 8ى ديسێمبه‌رى 1994دا له‌يلا زانا و هاوه‌ڵه‌كانى زيندانى كران و له‌يلا زانا به پازده ساڵ زيندانى كرا.
دواتر به فشارى يه‌كێتى ئه‌وروپا و رێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كانى جيهان له 8ى حوزه‌يرانى 2004دا ئازاد كرا.