باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ژماره‌ی كارمه‌ندانی كه‌م ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له عێراقه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ماوه‌یه‌كه له حاڵه‌تی نائاساییدایه و ژماره‌ی كارمه‌ندانیشی كه‌مكردووه‌ته‌وه.
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی مانه‌وه‌یان زۆر پێویست نییه، ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیان ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستایه كه وڵاته‌كه پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت.
تا ئێستاش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه، خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستیپێكردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرت.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م