به ڤیدیۆ.. حه‌جكردنی داهاتوو به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاروباری حه‌جی سعوودیه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، له ساڵی 2030، ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ حاجییان بكرێت و زۆر رێكار هه‌یه لاببرێت.
وه‌زاره‌تی حه‌ج پێشبینی ده‌كات، ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌كاربهێنرێت و له رێگه‌یه‌وه ئاسانكاری زۆر بۆ حاجییان بكرێت، پێویستیش ده‌كات هه‌موو حاجییه‌كان به‌رنامه (ئه‌پ –App )ى تایبه‌ت به حه‌ج له‌سه‌ر مۆبایله‌كانییان دابنێن.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، دوای 12 ساڵی دیكه، ئه‌و حاجییانه‌ی له وڵاتانی ده‌ره‌وه دێن، سندووقێكیان پێ ده‌درێت، كه كارتێكی زیره‌ك، ده‌ستبه‌ندێكی ئه‌لیكترۆنی و ئامێرێكی بیستۆكی بچووكی گوێ (Ear Phone)ی تێدایه، كه له رێگه‌یانه‌وه هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویست به حاجییان ده‌كه‌ن.
وه‌ك پێشبینی ده‌كرێت، حاجییان له فڕۆكه‌خانه كارته زیره‌كه‌كه به ئامێرێكی تایبه‌ت كه له ده‌روازه‌كان دانراوه، سكان ده‌كه‌ن و پێویست ناكات بچێته لای كارمه‌ندانی پشكنینی پاسپۆرت، ته‌نها كارته زیره‌كه‌كه‌ی پێ بێت كاره‌كانی له ماوه‌ی كه‌متر له 30 چركه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
حاجییان ده‌توانن به‌و كارتانه بچنه هۆتێل و ده‌رگای ژووره‌كانییان پێ بكه‌نه‌وه، ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی، وه‌كو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان مه‌ككه و مه‌دینه به هه‌مان كارت به‌كاربهێنن، هاوكات شوێنی حاجییانیش دیاری ده‌كات و سیسته‌می جی پی ئێسی تێدا ده‌بێت.
ده‌سبه‌نده ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ش، حاجییان له نزیك ته‌واف و گه‌یشتنییان به دوو هێما سه‌وزه‌كه‌ی ناو حه‌ره‌م ئاگادار ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ته‌واف بكه‌ن.
نه‌زانینی زمانی عه‌ره‌بییش نابێته كێشه بۆیان و له رێگه‌ی بیستۆكه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه، وه‌ك وه‌رگێڕێكی راسته‌وخۆ قسه‌كان بۆ حاجییان وه‌رده‌گێڕێت.
جگه له‌وه‌ش، نزا و پاڕانه‌وه تایبه‌ته‌كان به بیر حاجییان ده‌هێنێته‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه سه‌ردانییان ده‌كه‌ن.
ا. م