تره‌مپ و بایدن كامیان دڵی به كوشتنی "فه‌خریزاده" خۆشه!
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
ده‌شێت كوشتنی موحسین فه‌خریزاده سه‌رۆكی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی سه‌ربازی ئێران ده‌رهاویشته‌ی فراوانی هه‌بێت له‌سه‌ر داهاتووی ئیداره‌ی بایدن.
رۆژنامه‌ی زه دالاس مۆرنین نیوز له ژمارەی دوێنێ 28ی تشرینی دووه‌م نووسیویه‌تی: "ده‌شێت ئێران كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌بێت له‌سه‌ر كوشتنی فەخریزاده هه‌روه‌ك چۆن كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر تیرۆركردنی قاسم سوله‌یمانی هه‌بوو".
لیوا قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی لیوای قودس-ی سوپای پاسداران له رۆژی 3ی كانوونی دووه‌می 2020 له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا تیرۆر كرا.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی فه‌رمی حكومه‌تی ئیران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه گه‌وره زانای ئه‌تۆمی ئێرانی كه له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی و ئیسرائیله‌وه تۆمه‌تباره به سه‌ری رمی ئه‌تۆمی ئێران، به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله دراوه لە ناوچه‌ی ئبسارد-ی سه‌ر به پارێزگای ده‌ماوه‌ند كه 40 مایل له خۆرهه‌ڵاتی تارانه‌وه دووره.
به‌گوێرەی راپۆرتێكی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی و هه‌واڵگری ئێرانی كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دزه‌ی پێكراوه، ئه‌و زانایه بۆ ماوه‌ی دوو ده‌یه هێزێكی پاڵنه‌ری پشت پڕۆگرامی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێرانه و به‌رده‌وام بوو له كاركردن، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی هێمن له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا ده‌ستیپێكرد.
له هه‌مانكاتدا رۆژنامه‌ی زه دالاس مۆرنین نیوز ده‌شڵێت: "ده‌شێت هێرشه‌كه و تیرۆركردنی (فه‌خریزاده) كاریگه‌ری نه‌رێنی دروستكات له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی نوێ (جۆ بایدن) بۆ ژیاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران - ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2015 كه هه‌روه‌ك چۆن چه‌ند جارێك به‌ڵێنی دابوو ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌كان ره‌زامه‌ندبن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی گفتووگۆ".
پرۆفیسۆر مارك ئێل جۆهانسن مامۆستای زانستی سیاسه‌ت و مێژوو له زانكۆی مینیسۆتا به كوردستان24ی راگه‌یاند: "تیرۆكردنی (فه‌خریزاده) له‌م كاته‌دا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه هه‌یه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و رێگری له بوژاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی 2015".
مارك گوتیشی: "تیرۆركردنه‌كه له كاتێكدایه كه ئێران و ئیداره‌ی تره‌مپ له گرژیدان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌پێی زانیاری من كه له كۆشكی سپی چنگم كه‌وت، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك تره‌مپ باوه‌ڕی به‌وه هێناوه كه له چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێران بدات، به‌ڵام جێگره‌كه‌ی و چه‌ند سیناتۆرێك پێیانوابووه به‌مه كێشه‌كان بۆ ئیداره‌كه‌ی ئاڵۆزتر ده‌كات كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ماوه".
به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنتۆن پۆست، سه‌رۆك تره‌مپ رۆژی 12ی تشرینی دووه‌م، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به لێدانی بنكه‌ی ئه‌تۆمی داوای له گه‌وره راوێژكاره‌كانی كردووه، بژارده‌ی بده‌نێ سه‌باره‌ت به رێوشوێنی پێویست دژی پێگه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ربازی ئه‌تۆمی له (ناتانزا) بۆ هه‌فته‌كانی داهاتوو. به‌ڵام رۆژی دواتر مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئیسرائیل-ی كردووه و له‌گه‌ڵ نه‌تانیاهۆ-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كۆبووەته‌وه.
هه‌رچه‌نده هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی پۆ‌مپێیۆ نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی گوتووه كه ئه‌مه دوا سه‌ردان ده‌بێت له‌م پله‌و پۆسته‌دا.
رۆژنامه‌ی شیكاگۆ تربیۆن له ژماری 28ی تشرینی دووه‌م نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر هێرشكردن بۆ ئه‌وه بێت ئێران ملكه‌چ بكرێت بۆ وه‌ستاندنی فراوانكردنی پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، ئه‌وا لێدانه له ئیداره‌ی بایدن كه زیاتر ئامانجی بوژاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی 2015یه".
له دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆك تره‌مپ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مارك ئیسپر وه‌زیری به‌رگری و گه‌وه‌ر جێگری پێنتاگۆن-ی گۆڕی، بووه جێگه‌ی ترس بۆ لێدانی ئیران له كۆتایی ئه‌م تێرمه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا.
شیكاگۆ تربیۆن ده‌شڵێت: "وێرای گفتوگۆی نێوان گه‌وه‌ر به‌رپرسانی تره‌مپ و له‌نێویاندا پۆ‌مپێیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه و جه‌نه‌راڵ مارك میلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه هاوبه‌شه‌كان دژی لێدانی سه‌ربازین له ئێران، به‌ڵام ئێران به وڵاتێكی دوژمنكارانه وه‌سفده‌كه‌ن".
تا ئێستا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هیچ لێدوانێكی فه‌رمیان نییه له‌سه‌ر تیرۆركردنی فه‌خریزاده، به‌ڵام هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و زنجیره كوشتنه‌ی كه ماوه‌ی كه‌متر له‌ساڵیكه به‌رامبه‌ر زانایانی ئه‌تۆمی له ئێران كراون، پەیامێكی روونە له‌سه‌ر داواكردن له‌وه‌ی ئێران ده‌ست له‌به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵگرێت.