دزییه‌كی گێلانه و دزێكی به‌دبه‌خت
K24 - هه‌ولێر:
ڤیدیۆی دزییه‌كی گێلانه بڵاوده‌بێته‌وه، كاتێك یه‌كێك له دزه‌كان ده‌بێته قوربانی ده‌ستی دزه‌كه‌ی هاوڕێی.
له ویلایه‌تی شانگهای چین، كاتێك دوو هاوڕێ پێكه‌وه ده‌ڕۆن تا دزی له فرۆشگایه‌ك بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌ی ده‌بێت به‌ر شووشه‌ی شرۆشگاكه بكه‌وێت، به‌سه‌ری یه‌كێك له دزه‌كاندا ده‌دات.
ئه‌و دوو هاووڵاتییه چینییه، كاتێك هه‌وڵیانداوه شووشه‌كه بشكێنن، یه‌كێكیان به‌رده‌كه‌ی ده‌ستی به‌توندی ده‌كێشێت به‌سه‌ری هاوڕێكه‌یدا، چونكه له‌ناكاو به‌به‌رده‌میدا ده‌ڕوات، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی و دزییه‌كه‌یان بۆ ناكرێت و شكست ده‌هێنن.