په‌رله‌مانتارێكى يه‌كێتى: پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه كوردستانييه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكى كورد له فراكسيۆنى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان. له به‌رامبه‌ردا بەرپرسانی باڵای عێراقیش لەگەڵ ئەوەدان ئەوناوچانە بەهاوبەشی بەڕێوەببرێت. پەرلەمانتارە شیعەکانیش باس لەگفتوگۆی نێوان بەرپرسانی کورد و بەغدا دەکەن لەسەر بەڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه به هاوبه‌شى.
له‌و باره‌يه‌وه، حه‌سه‌ن سالم، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق له كوتله‌ى سادقون رايگه‌ياند، چەند ڕرۆژێک پێش ئێستا هەندێک سەردانی هەبووە و قسەیش لەبارەی ئیدارەیەکی هاوبەشکراوە لەناوچەدابڕاوەکان، تەنانەت دەتوانین بڵێن؛ ڕێکكەوتنیش دروست دەبێت، بۆیە چاوەڕێ دەکەین کێشەکان بگەنە چارەسەر، چەند رۆژێکی دیکە زیاتر ئەو بابەتە روون دەبێتەوە.
ئەوناوچانەی کە کورد له 16ى ئۆکتوبەر لە دەستیداوە ئێستا دەیەوێت جارێکیدیکە وەريبگیرێتەوە، بەڵام زۆرینەی پەرلەمانتارەکان لەگەڵ ئەوەدان کە تاکو بەغدا ئامادەی دانوستان بێت، پێویستە کورد هەوڵی گەڕانەوە بدات بۆ ئەو ناوچانە.