ئیسماعیل بێشكچی: پرسی كورد پرسی نهتهوهیێكه كه مافی سهربهخۆیی لێ زهوت كراوه
K24- ههولێر:
ئیسماعیل بێشکچی، كۆمەڵناس و نووسەری ناسراو و دۆستی کورد دهڵێت: هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی تورکیا هەڵبژاردنی دیموکراتیانە نەبوون. گوتیشی: پرسی کورد تەنيا پرسی دیموکراتی نییە, بەڵکو پرسی نەتەوەیەکە کە مافی سەربەخۆیی و خاوەنداریکردنی دەوڵەتی لێ زەوتکراوە.
له لێدوانێكی تایبهتدا بۆ كوردستان 24، بێشكچی دووپاتیكردهوه، "پرسی کورد پرسێکی زۆر گەورەیە، پرسێکە کە لە بیستەکانی سەدەی رابردووەوە دەبوایە چارەسەربکرێت، دوای جەنگی یەکەمی جیهانی هەموو ئەو گەلانەی لە ژێر کۆلۆنیالیزمی بریتانیا بوون بوونە خاوەنی دەوڵەت بەڵام کورد نەبووە خاوەنی دەوڵەت".
دووپاتیش دهكاتهوه، "هەڵەیە گەر بڵێین پرسی کورد پەیوەستە بە دیموکراسییەوە، بەڵکو پێچەوانەکەی راستە، دیموکراتیبوونی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان پەیوەستە بە پرسی کوردەوە، چونکە پرسی کورد بریتییە لە دۆزی ڕەوای گەلێك کە مافی ئازادی و بەدەوڵەتبوونی لی قەدەغەکراوە".
ئهو نووسهره ناسراوه ئاماژه بهوهش دهدات، "لە دواین هەڵبژاردنی تورکیادا هەندێك ئەنجام گۆڕان، بەڵام هێشتا ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە هەڵبژاردنەکە دیموکراتیانەیە، باشترین نموونە لەسەر ئەو پرسە شارەداری ئیستانبوڵە، ماوەیەکی زۆری خایاند و دوو جار دەنگەکان ژمێردرانەوە تا بەلایەکدا کەوت، جا بیربکەوە دەبێ بۆ کوردێك چی بێت".
H.B