عه‌بادى و عامرى ليستێكى هاوبه‌شيان پێكهێنا

به‌ ره‌سمى هاوپه‌يمانێتى (نه‌سرى عێراق)ـيان پێكهێنا

K24 – هه‌ولێر:

حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له‌گه‌ڵ هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در، به‌ ره‌سمى هاوپه‌يمانێتى (نه‌سرى عێراق)ـيان پێكهێنا.

بڕياره‌ عه‌بادى و عامرى به‌ ليستێكى هاوبه‌ش به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئايار/ مايۆى 2018 بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ردوولا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌يشتنه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى ليستێكى هاوبه‌ش.

ليستى نه‌سر به‌ سه‌رۆكايه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى و ليستى فه‌تح به‌ سه‌رۆكايه‌تى هادى عامرى خۆيان يه‌كخستووه‌ و ناويان له‌ ليسته‌ هاوبه‌شه‌كه‌يان ناوه‌ هاوپه‌يمانى (نه‌سرى عێراق).

ئێواره‌ى رابردوو، حه‌يده‌ر عه‌بادى داواى له‌ ليست و قه‌واره‌ سياسييه‌كان كرد، بچنه‌ پاڵ ليسته‌كه‌ى.

له‌ پێنجشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه‌ (11ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018)، تا ئه‌مڕۆ 29 هاوپه‌يمانى و ليستى نوێى هه‌ڵبژاردن راگه‌يه‌ندراوون.

عه‌باس به‌ياتى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ سايتى به‌غداد توده‌ى راگه‌ياندووه‌، هاوپه‌يمانييه‌كه‌ى عه‌بادى و عامرى 40 تا 50 كيان و قه‌واره‌ى سياسى له‌ خۆگرتووه‌.

سه‌رچاوه‌: به‌غدادتوده‌ى، غه‌دپرێس