ئه‌نقه‌ره بیر له "ئیمپراتۆریه‌تی توركی - رووسی" ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له ئاماژه‌یه‌كی نوێی توركیادا بۆ رۆڵی رووسیا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌دا، یه‌كێك له گه‌وره راوێژكاره‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: "توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له بیرۆكه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی توركی - رووسی پاشگه‌ز نابێته‌وه".
یكیت بولوت، راوێژكاری ئابووری سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌م هه‌فته‌یه له دیداره ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كانیدا گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ساڵی 1854 توركه‌كان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان هاوپه‌یمانێتییان ببه‌ستایه له‌و كاته‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ بریتانیا و توركیا و فه‌ڕه‌نسا له جه‌نگدا بوون، ئه‌وه گه‌لانی هه‌ر دوو وڵاته‌كه (توركیا و رووسیا) له كه‌ناراوه‌كانی نۆرماندی فه‌ڕه‌نسا به كراسی توركی و رووسییه‌وه ده‌سوڕانه‌وه".
بولوت گوتوویه‌تی: "سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا ده‌نووسینه‌وه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌گه‌یێنینه ژاپۆن" ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و گوشاره ئابووری و سیاسیانه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا خستوونییه‌تییه سه‌ر توركیا و رووسیا.
ئه‌و راوێژكاره‌ی ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: "هه‌مووان هه‌ستیان به‌وه‌كردووه پێویسته دژی دۆلار یه‌كێتییه‌ك درووست بكه‌ن، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئازاد نیین، به‌ڵكو زیاتر له هه‌موو گه‌لانی جیهان داده‌پڵۆسرێن".
هه‌روه‌ها بولوت هاووڵاتیانی توركیای هانداوه له تۆڕی ئینته‌رنێتیش له بری گووگڵی ئه‌مه‌ریكی گه‌ڕان به Yandex رووسیدا بكه‌ن.
ئه‌و راوێژكاره‌ی ئه‌ردۆغان به متمانه‌وه ده‌یگووت: "توركیا له جه‌نگی ئابووری ئه‌مه‌ریكادا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، توركیا له ماوه‌ی 200 ساڵی رابردوودا هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا له خۆرزگاركردنی له داگیركاریی نزیكنه‌بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت عه‌دنان مه‌نده‌ریس سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری توركیا به‌هۆی نه‌یارێتی به‌رامبه‌ر داگیركاریی ئه‌مه‌ریكا له سێداره‌دراوه".