ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ده‌كات به‌م نزیكانه جیهان سزای به‌كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت
K24- هه‌ولێر:
ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، واشنتن له‌و باوه‌ڕه‌دایه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران رای خۆیان خسته پاڵ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا، به‌م نزیكانه سزایێكی به‌كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "CNBC" منوچین گوتی: ئه‌و له‌گه‌ڵ مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆی راسته‌وخۆیان له‌باره‌ی ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌و سێ وڵاته ئه‌وروپییه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌موو لایه‌ك به‌یاننامه‌ی هه‌رسێ وڵاته ئه‌وروپییه‌كه‌یان بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كانیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بینیوه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌یه‌ن به زووترین كات ده‌ست به‌كاری هاوبه‌ش بكه‌ین، پێشبینیش ده‌كه‌ین له كاتێكی زۆر نزیكدا سزای به‌كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنین".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌م دواییانه تاران نیازی خۆی بۆ پابه‌ندنه‌بوون به كۆت و به‌نده‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، چیتر پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه نابێت، كه له ساڵی 2015 له نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 واژۆ كرابوو. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، گرژی نێوان واشنتن و تاران له لێواری ته‌قینه‌وه نزیك بووه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B