گەرما 45 پلە تێدەپەڕێنێ

كەشوھەوای كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەكانی كوردستان زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە ھەندێك ناوچە دەگاتە سەرووی 45 پلە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاودەكاتەوەو بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 45 و سلێمانی 46 و لە دھۆك 44 و لە كەركووك 47 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای وسبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 45 و لە دھۆك 44 و لە كەركووك 46 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی