كۆشكی سپی: بۆ دوورخستنەوەی هەژموونی ئێران هيواى یەکگرتوویی عێراق ده‌خوازين
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هيواى یەکگرتووی عێراق ده‌خوازين بۆ دوورخستنەوەی هەژموونی ئێران.
سارا سانده‌رز، گوته‌بێژی كۆشكی سپی، لە وەڵامی پرسیاری کارادانەوەی تورکیا و ئێران لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتی هیوادارین عێراق بەیەکگرتووی بمێنێتەوە بۆ تێک‌شکاندن داعش.
هەروەها گوتیشی: "هيواى یەکگرتووی عێراق ده‌خوازين بۆ دوورخستنەوەی هەژموونی ئێران".
ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلوول، گه‌لی كوردستان، به ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانه‌وه، چوونه سه‌رسندووقی ده‌نگدان و به‌شدارییان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد.
به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، رێژه‌ی به‌شداربووان له ته‌واوی كوردستان، سه‌رووی 80%یه و تا ئێستاش ئاماره فه‌رمییه‌كان بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه.