خه‌ڵكی حه‌ویجه له ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ئاگادارده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق، ده‌ستیان به خستنه خواره‌وه‌ی بڵاوكراوه له ناوچه‌كانی حه‌ویجه‌ی پارێزگای كه‌ركووك كردووه‌و له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی "هاتین حه‌ویجه" هه‌زاران بڵاوكراوه‌یان خستووه‌ته خواره‌وه.
له بڵاوكراوه‌كاندا نووسراوه، داعشه‌كان، نۆره‌ی ئێوه‌یه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌ره‌و رووتان دێن، حه‌ویجه رزگار ده‌كرێت و قادیمون یا حه‌ویجه ده‌ست پێده‌كات".
بڵاوكراوه‌كان له ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش خراونه‌ته خواره‌وه‌و به‌ڵێن به دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه دراوه كه له ساڵی 2014 وه له ژێر كۆنترۆڵی داعشدا، سه‌ركه‌وتن نزیكه
هه‌روه‌ها ژماره و ئاماری زیانه‌كانی داعش بۆ چه‌كدارانی داعش روونكراوه‌ته‌وه كه له شه‌ڕی ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ردا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق هه‌یانبووه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت پێیان بڵێێن، به‌رگریكردنتان بێ سووده.