به‌ڤیدیۆ .. له‌جیهانێكی پڕ مرۆڤدا ئافره‌تێكی 120 ساڵی له كه‌لاوه‌كاندا ده‌ژیت
K24- هه‌ولێر:
كوردستان 24 له پاكێجێكدا دۆخی ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو له كۆمه‌ڵگای مسیریكی سه‌ر به قه‌زای سێمێل به‌رچاو ده‌كات، كه ماوه‌ی زیاتر له 17 ساڵه له خانووێكی رووخاودا ژیانی خۆی به‌سه‌ر ده‌بات و، له‌م جیهانه پڕ مرۆڤه‌دا جگه له ئافرتێك به‌ناوی نه‌جیبه، هیچ كه‌سێك به‌لای ئه‌و ئافره‌ته به‌ساڵاچووه‌وه ناچێت.
هه‌رچه‌ند ئه‌و ئافره‌ته به‌ساڵاچووه ناوی خانمه، به‌ڵام پێناچێت ته‌نیا رۆژێكیش له‌ژیانی خۆیدا وه‌ك خانمێك ژیابێت.
سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكیش بۆ دۆخی خانم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له دهۆك، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، دۆخی ئه‌و ئافره‌ته‌یان به وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یاندووه، به‌ڵام تائێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، خانم خێزانی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و له ساڵی 1990 له ژیانی ئاواره‌یی له وڵاتی ئێرانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له سنووری پارێزگای دهۆك نیشته‌جێ بووه، دوای 10 ساڵ له گه‌ڕانه‌وه‌ی، هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كردووه و، ئێستا ته‌مه‌نی خانم له سه‌رووی 120 ساڵه و، ماوه‌ی زیاتر له 17 ساڵه له‌ناو ئه‌و كه‌لاوه‌یه ده‌ژیت و هیچ شوێنێكی دیكه‌ش بۆ ژیان قبوڵ ناكات.