بووكه شۆخه‌كه‌ی داعش به‌ره‌و په‌تی سێداره ده‌ڕوات
K24 - هه‌ولێر:
دیپلۆماته ئه‌ڵمانییه‌كان، ترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتووه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره عێراقیییه‌كان له‌گه‌ڵ لیندا وینزلی ئه‌ڵمانی ده‌یكه‌ن كه به شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی داعش ناسراوه، بگاته ئاستێك دادگا بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌ربكات.
هه‌ر بۆیه كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵدان تا ئه‌وهاووڵاتییه‌ی خۆیان، بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا كه له مووسڵ ده‌ستگیركرابوو، به‌ڵام هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌كان تا ئێستا هیچ ده‌ره‌نجامێكی نه‌بووه‌و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تی سێداره‌ی له مل بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش روونه كه بدرێته دادگا، بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چێت.
چونكه تۆمه‌تی داعشبوون ئاراسته‌ی ئه‌و قوتابییه ته‌مه‌ن 16 ساڵه و 3 ئافره‌تی ئه‌ڵمانی دیكه كراوه كه له مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له مووسڵ مانگی ته‌مووزی رابردوو، ده‌ستگیركران، نوێنه‌رێكی دادگای عێراقی به دیپلۆماته ئه‌ڵمانییه‌كانی گوتووه "داواكاری گشتی، به فه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌ی له تاوانه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌و تۆمه‌تی داعشبوونیان ئاراسته كراوه".
لیندا كاتێك هاتووه بۆ ناو داعش، به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتبوو، پاشان له‌وێوه ساڵی رابردوو خۆی گه‌یاندبووه سووریا، ئه‌و خه‌ڵكی شاری بوڵسنیته‌ره و له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له لایه‌ن چه‌كدارێكی چیچانی ناو داعش، راهێنانی پێكرابوو، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و چیچانییه‌ش له جه‌نگدا بكوژرێت، لیندا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا كردبوو له مووسڵ، دواتر خۆیشی كاری له‌گه‌ڵ داعش كردووه".
رۆژی چوارشه‌ممه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی نوسیبووی "لیندای ته‌مه‌ن 16 ساڵان ئێستا له زیندانێكی به‌غدای پایته‌ختی عێراقدایه و چاوه‌ڕوانی ئه‌و راپۆرته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه كه چاره‌نووسی ده‌داته ده‌ست دادگای عێراقی، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی سه‌لمێنراوه كه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌بووه. رۆژنامه بیانییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه ناوخۆییه‌كان ورده‌كاری په‌یوه‌ندی لیندایان به داعشه‌وه ئاشكراكردووه، ته‌نانه‌ت له ریزه‌كانی پۆلیسی داعشدا كاری كردووه كه پێش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ ئه‌و ده‌زگایه ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی زۆرداوه له ناوچه‌كه‌دا".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاری دیرشپیگڵی ئه‌ڵمانی، دوێنێ چوارشه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ داعشی ئاراسته‌ی لیندا و سێ ئافره‌تی دیكه‌ی ئه‌ڵمانی كردووه كه پێكه‌وه له مووسڵ ده‌ستگیركرابوون".
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت "لیندا پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه زۆر گریاوه‌و گوتوویه‌تی ته‌نها ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌ڵمانیا".
سه‌ربازه عێراقییه‌كانیش ئه‌و كاته‌ی شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی داعشیان ده‌ستگیر كرد، وێنه‌ی بووكه توندڕه‌وه‌كه‌یان گرتبوو، كه شوینه‌واری برین به جه‌سته‌یه‌وه بوو.