"بۆت نییه له كۆشكه‌كه‌ت بێیته ده‌ره‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌كی دیكه له كه‌سه نزیكه‌كانی خانه‌واده‌ی پاشایه‌تی سعوودیه ئاشكرایان كردووه كه "محه‌مه‌د بن نایف" شازاده‌ی جێنشینی پێشوو، رێگه‌ی گه‌شتكردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات لێگیراوه‌و له كۆشكه‌كه‌ی خۆیدا له شاری جه‌ده خراوه‌ته ژێر فه‌رمانی مانه‌وه‌ی ناچارییه‌وه".
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له زاری به‌رپرسانی ئێستا و پێشووه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كۆت و پێوه‌نده نوێیانه‌ی به‌سه‌ر شازاده بن نایف سه‌پێنراوه، دیارنییه تا كه‌ی درێژه ده‌كێشێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی زانیارییه‌كانی به رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه‌داوه، رێگه‌ی نه‌داوه ناوی بهێنریت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی پاشایه‌تی سعوودیه تێكنه‌چێت.
به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه شه‌وی 28 ی حوزه‌یران به رێگه‌ی ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه كردووه‌و گوتوویه‌تی" ئه‌و هه‌واڵانه درۆن و هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان تێدا نییه".
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه نووسیوویه‌تی" ئه‌و كۆت و پێوه‌نده‌ی بۆ شازاده بن نایف دانراوه، ترس و دڵه‌ڕاوكێی درووستكردووه‌و ئه‌ندامانی خانه‌دانی پاشایه‌تی، ترسی گۆڕانكاریی چاوه‌ڕواننه‌كراویان لێنیشتووه".
ئه‌و ره‌وشه ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی نیویۆرك تایمز ده‌یڵێن وابێت" پاش ئه‌وه‌یه كه رۆژی 21/6/2017 شا سه‌لمانی پادشای سعوودیه بڕیاری ده‌ركرد بن نایف له شازاده‌ی جێنشن لابدرێت و له بری ئه‌و محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كوڕی خۆی كرده شازاده‌ی جێنشنی شانشینه‌كه.
به گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسێكی دیاری ئه‌مریكی، ئه‌و كۆت و پێوه‌ندانه‌ی سه‌ر بن نایف واتای ئه‌وه‌یه، خێزانی فه‌رمانڕه‌وا نایانه‌وێت هیچ ئۆپۆزیسیۆنێكیان هه‌بێت.