نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە
K24- هەولێر:
کۆرۆنا لە ئەمەریکا زیاتر بڵاودەبێتەوە، مەترسی ئەوەی دروستکردووە، خواست لەسەر نەوتی تێکساس کەم بکات، بەمەش نرخی نەوتی برێنت کەمێک بەرزبووەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی 0.4% بەرزبووەوە و گەیشتە 42 دۆلار و 98 سەنت، لە کاتێکدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە رێژەی 0.6% دابەزی بۆ 40 دۆلار و 42 سەنت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە 15 ویلایەتی ئەمەریکا، حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیادیانکردووە.
زیادبوونی حاڵەتەکان وایکردووە، خەڵک لە ماڵەوە بمێننەوە، بەمەش خواست لەسەر نەوت کەم دەکات لە ئەمەریکا.