سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی هەوڵی لابردنی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی رەتدەکاتەوە
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه جموجۆڵێكی ئه‌وتۆ له نێو په‌رله‌ماندا هه‌بێت بۆ پرسی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق بە كوردستان24ی رایگەیاند: "له نێو په‌رله‌ماندا، هه‌وڵێكی ئه‌وتۆ بۆ لادانی عادل عه‌بدولمه‌هدی نییه، بەڵکو تەنها ئۆپۆزسیۆن هەیە کە ئەویش شتێکی ئاساییە".
گووتییشی: "عادل عه‌بدولمه‌هدی كاندیدی هه‌ردوو كوتله‌ی بونیاد و چاكسازی بووه و ئه‌ویش كاتی ده‌وێت بۆ جێبه‌جێكردنی کارنامەی حكومه‌ته‌كه‌ی.
سەرۆکی فراکیسۆنی پارتی پێی وایە، تێپەڕاندنی یاسای بودجە یەکێک بووە لە هەنگاوە باشەکان و هەنگاوەکانی دیکەش کاتی دەوێت.
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە هەوڵێک هەیە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستەکەی لابردرێت.
H.J