53 هه‌زار سووریی وڵاتینامه‌ی توركیا وه‌رده‌گرن

زیاتر له‌ 3.6 ملیۆن ئاواره‌ و په‌نابه‌ری سووری له‌ توركیان

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند: "زیاتر 53 هه‌زار هاووڵاتی سووری، وڵاتینامه‌ی توركیایان پێدراوه‌و ئێستا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19/1/2019 سلێمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا گووتی: "53 هه‌زار و 99 هاووڵاتی سووری، بوونه‌ت خاوه‌نی وڵاتینامه‌ی توركیا و ده‌توانن له‌ هه‌ڵبژاردنی رۆژی 31/5/2019 به‌شداریی بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن".

جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ توركیا زۆرترین ئاواره‌ و په‌نابه‌ری سووری گرتووه‌ته‌ خۆی و ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 3.6 ملیۆن ئاواره‌ و په‌نابه‌ر و ئێستا له‌ خێوه‌تگه‌ و شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ژین.