توركیاش ڤیزا راده‌گرێ
K24 - هه‌ولێر:
نێرده‌ی دیپلۆماسی توركیا له واشنتن رایگه‌یاند: "هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی پێدانی ڤیزا جگه له كۆچ، له هه‌موو ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی توركیا له ئه‌مریكا راگیراوه، ئه‌وه‌ش پاش بڕیاره‌كه‌ی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌مریكا بووه كه پێدانی ڤیزای به هاووڵاتیانی توركیا راگرت.
باڵیۆزخانه‌ی توركیا له واشنتن، له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "حكومه‌تی توركیا ناچاركراوه به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌م ماوانه‌ی دواییدا روویدا، دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پابه‌ندبوونه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی كارمه‌ندانی و ناوه‌نده‌كانی نێرده‌ی توركیا بكاته‌وه".
باڵیۆزخانه‌ی توركیا له واشنتن ده‌ڵێت: "له‌و ماوه‌یه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت، سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی ڤیزا جگه له كۆچه‌ره‌كان، له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی نێرده‌ی دیپلۆماسی توركیا له ئه‌مریكا راده‌گیرێت، ئه‌وه‌ش به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ردانیكارانی باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانمانه".
له به‌ریاننامه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر، ڤیزای ئه‌لیكترۆنی و پێدانی ڤیزا له ده‌روازه سنوورییه‌كانی توركیاش ده‌گرێته‌وه".
ئه‌و بڕیاره‌ی نێرده‌ی دیپلۆماسی توركیا، پاش بڕیاره‌كه‌ی نێرده‌ی دیپلۆماسی ئه‌مریكا بووه له توركیا كه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی پێدانی ڤیزای جگه له كۆچه‌ره‌كان راگرت، ئه‌و بڕیاره‌ش پاش ئه‌وه‌درا كه یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانی نێرده‌ی دیپلۆماسی ئه‌مریكا له ده‌ستگیركرا و رایانگه‌یاند: "هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پابه‌ندبوونی ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر به كارمه‌نده‌كانمان ده‌كه‌ین".
له نوێترین لێدوانیشدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوا له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره ده‌كات، له بڕیاره‌كه‌یان سه‌باره‌ت به راگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی توركیا پاشگه‌زببێته‌وه.