"ترەمپ ئاگای له كۆشكی سپی كوردستان نییه"
K24 - ھەولێر
له‌و كاتەی كوشكی سپی له ساڵی 1800 له واشنتن پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دروستكراوه، بووه‌ته شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م وڵاته و ناوه‌ندی سه‌ره‌كی بڕیارده‌ری ئه‌مریكا، كه ته‌نانه‌ت بڕیاره ناوخۆییه‌كانی ئه‌م كۆشكە كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ته‌واوی جیهان هه‌یه.
دوای كۆشكی سپی ئەمریكا چەند كۆشكێكی ھاوشێوەی لە جیھان دروستكراون، له پێنج كۆپی كۆشكی سپی یه‌كێكیان له كوردستان، به‌ڵام میدیاكان ئەوە دەخەنەڕوو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاگای له بوونی ئه‌و كۆشكه سپییه نییە كە له كوردستانە.
كۆشكی سپی له سه‌رده‌می جۆن ئادامس دووه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا له نێوان ساڵانی 1797 – 1801 بووه ناوه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و تا ئێستا 45 سه‌رۆك له‌م كۆشكه‌دا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكایان كردووه.
خێزانه‌كانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ماوه‌ی حوكمڕانی له كۆشكی سپی نیشته‌جێ ده‌بن.
كۆشكی سپی له لایه‌ن جه‌یمس هۆبان په‌یمانكاری له دایكبوونی ئیرله‌ندا دیزاین كراوه و له ساڵی 1792 ده‌ست به دروستكردنی كراوە له ساڵی 1800 كۆتایی پێهات.
تۆماس جێفێرسون سێیه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ساڵی 1801 چوونه ناو كوشكی سپی و چه‌ندین ستوونی بۆ ئه‌م كۆشكه زیاد كرد.
له ساڵی 1814، كۆشكی سپی له لایه‌ن سوپای بریتانیا سوتێنرا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م چاككرایه‌وه و له ساڵی 1817 جه‌یمس منرۆ پێنجه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا چووه ناو به‌شه چاك كراوه‌كه‌ی.
ماڵپەڕی RT وێنه‌ی پێنج له كۆپییه‌كانی كۆشكی سپی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه سێ لەم كۆشكانە له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكان و یه‌كێكیان له وڵاتی چینه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی له درێم ستی شاری هه‌ولێرە، پێشی وایه تره‌مپ ئاگای له بوونی كۆشكی سپی له هه‌ولێر نییه.
ئه‌م كۆپیانه‌ی كۆشكی سپی ته‌نیا بە رواڵەت هاوشێوه‌ی ئه‌و كۆشكه‌ن كه سه‌رۆكایه‌تی به‌هێزترین وڵاتی جیهان ده‌كات و له زۆربه‌ی هه‌ر زۆری ناوچه‌كانی جیهان بوونی سه‌ربازی و ئابووری هه‌یه، ئه‌و كۆپیانه له ناوه‌ڕۆكدا زۆر دوورن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له پشت دیواره‌كانی ئه‌م كۆشكه‌وه هه‌یه.