راگه‌یه‌ندراوێك له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆكارى دواخستنی دانیشتنی ژماره "1"ى خولی به‌هاره‌ى بڵاوكرده‌وه، كه بڕیاربوو سبه‌ی دووشه‌مه 2018/5/21 ئه‌نجام بدرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆى ته‌واونه‌بوونی راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی "كاروبارى یاسایی" و "دارایی و ئابوورى و وه‌به‌رهێنان"، سه‌باره‌ت به یاسای ژماره "4"ى ساڵی 2018، یاسای "چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر له هه‌رێمی كوردستان-عێراق"، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره "1"ى ئاساییی خولی به‌هاره كه بڕیاربوو رۆژى دووشه‌مه رێكه‌وتی 2018/5/21 ئه‌نجام بدرێت.
H.B