چوار خۆپیشاندەر و 2 پۆلیسی عێراق كوژران

ناڕەزایەتییەکانی عێراق فراوانتر دەبن

K24 - ھەولێر

بەھۆی گرژیی و پێكدادان لە خۆپیشاندانەكانی عێراق، چوار خۆپیشاندەر و دوو پۆلیس کوژران.

دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەی خۆپیشاندەران، بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، لە دوێنێوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی عێراق فراوانتربوون و چوار خۆپیشاندەری دیکە کوژران و دوو پۆلیسیش لە بەسرە، بەهۆی شێلانیان لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییەوە گیانیان لەدەستدا.

هاوکات، دەوامی خوێندن و فەرمانگەکان، لە زۆربەی شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق وەستاوە و چەندین رێگاش داخراون.

ھ.م