سوپای عێراق ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه رێككه‌وتن بكات
K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراقی راسپاردووه، بۆ درووستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، عه‌بدولمه‌هدی له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره لێژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی پێكبهێنرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرایكرد، "به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌نگاوه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
هاوكات گوتیشی: "حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه هێزه عێراقییه‌كان به‌بێ پێشمه‌رگه ناتوانن پارێزگاری له ئاسایشی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، هه‌ربۆیه وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو له حاڵه‌تی درووستبوونی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش، داوای هاوكاری له پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن".
H.B