تووشبووێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركووك گیانی له‌ده‌ستدا
K24- كه‌ركووك:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به كوردستان 24ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا توشبویێکی دیكه‌ی ڤایرۆسی کۆرونا له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و كه‌سی به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، تەمەنی (٦٤) ساڵە، بەمەش کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی له پارێزگای كه‌ركووك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 4 كه‌س.
H.B