"ئه‌مریكا رێگه نادات چه‌كدارانی داعش بچنه وڵاتانی دیكه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت له قۆناخی دوای داعش، واشنتن هه‌وڵده‌دات به هاندانی كۆمپانیاكانی تاوه‌كو رووبكه‌نه عێراق و هاوكاری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاشكراشی ده‌كات كه له سووریا پلانی داهاتووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌یه كه رێگه له چه‌كداره بیانییه‌كان بگرن به‌ره‌و وڵاتێكی دیكه هه‌ڵنه‌یه‌ن و لانه‌یه‌كی دیكه بۆ داعش درووست نه‌كه‌نه‌وه.
بڕێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاشكرای كرد له دوای نه‌مانی داعش له عێراق زیاتر له 3 ملیۆن ئاواره كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بی سوونه‌ن گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان و ئاشكراشی كرد له سووریا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌ناده‌ن چه‌كداره بیانییه‌كان له‌و وڵاته هه‌ڵبێن و خۆیان له وڵاتێكی دیكه بگیرسێنه‌وه.
ئه‌و دیپلۆماتكاره ئه‌مریكییه كه به ده‌موچاوی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بینرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر رۆژه و له یه‌كێك له وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بینرێت، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات ئێستا عێراق پلانێكی 10 ساڵه‌ی داڕشتووه به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه كه به‌قسه‌ی به‌رپرسانی عێراق به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه پێویستیان به زیاتر له 88 ملیار دۆلاره تاوه‌كو عێراق سیمای ده‌وڵه‌تی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
برێت مه‌كگۆرك - نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، راسته ئه‌مریكا راسته‌وخۆ هیچ هاوكارییه‌كی ماددی پێشكه‌ش به عێراق نه‌كرد، به‌ڵام بڕی 3.3 ملیار دۆلارمان وه‌كو هاوكاری ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه ته‌رخانكردووه كه روو له عێراق ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سه‌رماگوزاری له عێراق.
له‌باره‌ی پلانی داهاتووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سووریا، مه‌كگۆرك ده‌ڵی پلانه‌كه‌یان بریتییه له‌وه‌ی چیدیكه رێگه‌نه‌ده‌ن چه‌كدارانی داعش له سووریا هه‌ڵبێن و رووبكه‌نه وڵاتێكی دیكه و له ناوچه‌یه‌كی نوێ توندڕه‌ویی بڵاوبكه‌نه‌وه.
برێت مه‌كگۆرك - نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌ڵێت: "ئێمه ناتوانین هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان له‌دژی ئه‌م دوژمنه خاو بكه‌ینه‌وه، ده‌بێ به‌رده‌وام بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان تاوه‌كو دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و گروپه ناگه‌ڕێته‌وه و ئه‌وانه‌شی تاوانه نامرۆییه‌كانیان ئه‌نجامداوه راپێچی دادگا بكرێن. ئێستا له سووریا ده‌بینن هه‌ندێ له چه‌كدارانی داعش ده‌یانه‌وێت له‌و وڵاته هه‌ڵبێن و تا ئێستاش نزیكه‌ی 400 چه‌كداری بیانیمان ده‌ستگیركردووه كه هه‌ندێكیان سه‌ركرده‌ی داعش بوون و ئێستاش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان كار ده‌كه‌ین بۆ چۆن خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان و له‌وێ دادگایی بكرێن".
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له شه‌ڕی داعش ئاشكراشی ده‌كات كه رۆڵی ئه‌مریكا زیاتر رۆڵێكی دیپلۆماسی بووه له شه‌ڕی داعشدا له عێراق و سووریا به‌وه‌ی زۆر له وڵاتانیان قایل كردووه ببنه هاوپه‌یمان و رۆڵیان هه‌بێت له نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گروپه توندڕه‌وه له‌سه‌ر وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌واوی جیهانیش.