شارەوانی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە

نۆژەنكردنەوەی بەشێكی شەقامی 100 مەتری كۆتایی پێھاتووە

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە دوای نۆژەنكردنەوەی ئەمڕۆ ئەو بەشەی شەقامی 100 مەتری شاری ھەولێر لە رێگای كۆیەوە تا رێگای شەقڵاوە دەكرێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "لەگەڵ داوای لێبوردن لە شۆفێران و ھاووڵاتیانی پایتەختی کوردستان کە بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆیان دروست بووبێ. رایدەگەیەنین قۆناخی یەکەمی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100 مەتری لە رێگای کۆیە بۆ رێگای شەقڵاوە بەسەرکەوتووی تەواو بوو لە 19\3\2019 شەقامەکە دەکرێتەوە".

ھەروەھا لەو راگەیەندراوە سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر داوا لە شوفێران و ھاووڵاتیان دەكات، لە قۆناخەکانی داھاتوودا زیاتر ھاوکاریان بن.

ھ.م