دایكی یه‌كه‌م شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ستایشی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دایكی (محه‌مه‌د حه‌بیب ساعدی) یه‌كه‌م شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، كه رۆژی (11ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) شه‌هید بوو له رێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه په‌یامێكی سوپاسگوزاری ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و ده‌ڵێت: ته‌نیا تۆ شۆڕشگێڕ و شیاوی سه‌رۆكایه‌تی.
دایكی ئه‌و شه‌هیده، باس له‌وه ده‌كات كوڕێكی له ریزی حه‌شد و یه‌كێكیشی له خۆپیشاندانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه، دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی كه له لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه‌وه به‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و كۆمه‌ك كراوه.
ئه‌و دایكه به‌م جۆره نزا بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات: