جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وه‌ڵامى ئاراس جه‌نگى ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، نووسينگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، جه‌عفه‌ر ئيمينيكى، وه‌ڵامى پێشنيازه‌كه‌ى ئاراس شێخ جه‌نگى برازاى سكرتێرى كۆچكردووى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، جه‌لال تاڵه‌بانى داوه‌ته‌وه.
پێشتر ئاراس شێخ جه‌نگى رايگه‌ياندبوو، ئاماده‌يه له به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان ديوه شاراوه‌كانى داگيركردنى كه‌ركووك ئاشكرا بكات، به‌و مه‌رجه‌ى دانيشتنه‌كه كراوه بێت و له رێى ميدياوه په‌خش بكرێت.
له به‌رامبه‌ردا نووسينگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياندووه، "په‌رله‌مانی كوردستان چوارچێوه‌ی كارى یاسایی خۆی هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوونی راستییه‌كان".
هه‌روه‌ها هاتووه: "روونكردنه‌وه و به‌ڵگه‌كانت پێشكه‌شی داواكارى گشتی بكه و له‌وێ مافت هه‌یه له پرۆسه‌یه‌كی دادوه‌ریدا به‌رگرى له خۆتان بكه‌ن".
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه:
بۆ/ ئاراس شێخ جه‌نگی
سه‌باره‌ت به‌و داواكارییه‌ی كه له رێگه‌ی میدیاوه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئاراسته كراوه كه ده‌خوازن روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به خیانه‌تی 16ى ئۆكتۆبه‌ر له په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكه‌ن، به پێویستی ده‌زانین كه ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه كه:
1 - په‌رله‌مانی كوردستان چوارچێوه‌ی كارى یاسایی خۆی هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوونی راستییه‌كان.
2 - روونكردنه‌وه و به‌ڵگه‌كانت پێشكه‌شی داواكارى گشتی بكه و له‌وێ مافت هه‌یه له پرۆسه‌یه‌كی دادوه‌ریدا به‌رگرى له خۆتان بكه‌ن.
نووسینگه‌ی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2017/12/13