كونسوڵى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر: پاريس ده‌ستبه‌ردارى كوردستان نابێت

فه‌ره‌نسا دۆستی كورده‌
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

دۆمینێك ماس كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند،‌ كورد ته‌نیا چیاكانی دۆست نییه،‌ به‌ڵكو فه‌ره‌نسا دۆستی كورده‌ و داوا ده‌كات به‌ زووترین كات كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرین.

نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت، داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق كێشه‌ی نه‌ك بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵكو بۆ خه‌ڵكی بیانیش دروستكردووه‌ و داوای كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كات.