داعش ئاڵای خەلافەتەکەی لە دیالە هەڵكرد

داعش لە دیالە ئاڵاكەی هەڵكرد و سەربازێكی عێراقیی كوشت و یەكێكی دیكەش بە سەختی بریندار بوو

K24- گەرمیان:

ئیوارەی ئەمڕۆ لە نزیك گوندی شێركی سەر بە قەزای خانەقین، چەکدارانی داعش ئاڵای خەلافەتەکەیان لە نزیك هێزێكی مغاویری فەوجی دووی لیوای دووی سوپای عێراق هەڵكرد.

سەرچاوەیەك لە ھێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر بە کوردستان 24ی راگەیاند، دوای ئەوەی ئەو هێزەی عیراق ئاڵاکەی داعشیان بینی، ھێزی جووڵاند، داعشیش بۆسە بۆ ھێزەکەی عیراق دانا و بەو ھۆیەشەوە سەر بازیك كوژرا و یەكێكی دیكەش بەسەختی بریندار بوو.

ئەم ھێرشەی داعش لە کاتیکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەسەرپەرشتی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئۆپراسۆینێکی سەربازی فراوان لەو ناوچانە ئەنجامدا.

H.B