كچێك به‌خێراییه‌كی زۆر پاسه‌وانه‌كان تێده‌په‌ڕێنێ و باوه‌ش به سه‌عد حه‌ریریدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كچێك به خێراییه‌كی زۆر به‌ره‌و رووی سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان راده‌كات و بێ ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی بۆیان رابگیرێت و بتوانن كۆنترۆلی بكه‌ن، خۆی ده‌گه‌یه‌نێته حه‌ریری و باوه‌شی پێدا ده‌كات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان خۆیشی ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كاتێك رۆژی هه‌ینی 2/2/2018 وتاری پیشكه‌شكردووه، كچێك به‌خێراییه‌كی زۆر به‌ره‌و سه‌عد حه‌ریری راده‌كات و سه‌رجه‌م پاسه‌وانه‌كانی تێده‌په‌ڕێنێ و باوه‌ش به سه‌رۆكوه‌زیراندا ده‌كات، ئه‌وكاته پاسه‌وانه‌كان ده‌یگه‌نێ و ده‌یانه‌وێت دووریبخه‌نه‌وه، به‌ڵام حه‌ریری پێیان ده‌ڵێت لێگه‌رێن و باوه‌ش به كچه‌كه‌دا ده‌كات و دوای چه‌ند ساتێك كچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی دانیشتنی خۆی له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا.
ئه‌و خێراییه‌ی كچكه بۆ سه‌عد حه‌ریری ده‌بێته مایه‌ی سه‌رسوڕمان و به گاڵته‌وه پێی ده‌ڵێت: "تۆ ده‌بێت بچیته پێشبڕكێی راكردنی 100 مه‌تری، ماشه‌ڵڵا چه‌ند خێرای؟!.
سه‌عد حه‌ریری به پێكه‌نینه‌وه باسی دۆخی پاسه‌وانه‌كانیشی ده‌كات و ده‌ڵێت، ئێستا ده‌ڵێن چی روویدا، ئه‌وه چی‌بوو، زۆر له‌ناكاو بوو.
ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه‌یش، كه له ئه‌ڵقه‌ی كۆتایی پرۆگرامی درووستكردنی تواناكان بۆ ساڵی 2017 له به‌یروتی پایته‌خت كۆببونه‌وه، دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌ستیان به چه‌پڵه‌لێدان كرد.
له‌وانه‌یه بۆ سه‌عد حه‌ریریش رووداوه‌كه تا راده‌یه‌ك ناخۆش بووبێت و جۆره ترسێكی هێنابێته ئاراوه، چونكه ئه‌وكاته‌ی له سعوودیه‌وه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، گووتی: "هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم له‌سه‌ره و دۆخی لوبنان وه‌ك ئه‌وكاته‌یه كه ره‌فیق حه‌ریری باوكمیان كوشت".
— Saad Hariri (@saadhariri) ٢ فبراير، ٢٠١٨